دوو برای كورد و خه‌ڵكی خۆیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی خالیس په‌رویزی و یوسف په‌رویزی، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژران.
ته‌مه‌نی خالیس په‌رویزی 30 ساڵ و یوسف په‌رویزی 40 ساڵه، هه‌ردووكیان خێزاندارن و باوكی چه‌ند منداڵ بوون و خه‌ڵكی گوندی “قه‌نڵه” بوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و بنه‌ماڵه‌یه كه ده‌ستی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كه‌وتووه، ئه‌م برایانه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له سنووری شارۆچكه‌ی كۆتۆل، ڕاسته‌وخۆ كراونه‌ته ئامانجی ته‌قه و له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی داوه، ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران پاش رفاندنی ته‌رمی ئه‌م دوو هاووڵاتییه كورده، هێشتا ته‌رمه‌كانی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه.
هێشتا میدیاكانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری ته‌قه‌كردن له‌م دوو برایه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆچی ته‌رمه‌كان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ناكه‌نه‌وه.













Leave a Reply