دوای سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا بۆ ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سووریا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وینه بۆ سه‌ردانی تره‌مپ بۆ دیمه‌شق خۆش بكات.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی له‌م ئه‌گه‌ره كردووه، بڵاوكراوه‌ی ”موجه‌له”یه و روونی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی سووریا، له هه‌وڵدایه دۆناڵد تره‌مپ رازی بكات له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ شه‌رعدا كۆ ببێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ”عه‌ره‌بیه” بڵاوی كرده‌وه كه تره‌مپ گوتوویه‌تی، له داهاتوودا رێككه‌وتنی زیاتر له نێوان دیمه‌شق و واشنتن‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه واژوو بكرێن، ئه‌وا بۆ راگه‌یاندنیان سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات.
رۆژنامه‌ی فۆڕن پۆڵسی ئه‌مه‌ریكاش، هه‌فته‌ی رابردوو له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ له هه‌وڵدایه ئه‌حمه‌د شه‌رع به هاوپه‌یمانێكی نوێی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بناسێنێت.













Leave a Reply