نەتەوە یەكگرتووەكان: داعش لە سووریا دەبێتەوە هەڕەشەیەكی رژد و خۆی رێكدەخاتەوە

👁️بینەر: (36)

ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوە پێشان دەدەن، بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، داعش لە سووریا سەرلەنوێ دەبێتەوە هەڕەشەیەكی رژد.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، داعش شانە نوستووەكانی لە سووریا زیندوو دەكاتەوە، هەوڵ دەدات لە چەكە ستۆكەكانی كەڵك وەربگرێت و كارە پڕوپاگەندەكانیشی زیاتر دەكات.

لە ڕاپۆرتی ستراتیجی كۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2025 بە ڕوونی باس لەوە دەكرێت، ڕێكخراوەكە لە سووریا و عێراقیش 1500 تا 3000 هەزار چەكداری چالاكی هەیە. بیابانی سووریاش بۆ داعش هێشتا مۆڵگەیەكی گرنگـە، بەپێی راپۆرتەكە تەنیا لە هەرێمی بادیە نزیكەی 300 شانەی چالاك كار دەكەن.

بەپێی ڕاپۆرتی كۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، داعش لە دەوروبەری دیمەشق، حەلەب، حومس و هەرێمەكانی باشووریش خۆیان پێشان دەدەن.

لە ڕاپۆرتی ساڵی 2025ـی ئاژانسی پەنابەرانی یەكێتیی ئەوروپادا هاتووە، ڕێكخراوەكە بەتایبەتی لە بیابانی بادیە، لە هەرێمە دابڕاوەكان و ئەشكەوتەكانی دەوروبەری حومس خۆی ڕێكدەخاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *