ئەشواق جاف: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كلیلی چارەسەری تەنگژەكانە

بینەر: (1.2K)

بڕیار بوو سێشەمی رابردوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بێتە سازكردن، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە و تەواونەبوونی نیسابی یاسایی ئامادەبوونی ئەنداكان ساز نەكرا و دانیشتنەكە بۆ یەكشەمی رابردوو دوا خرا، كە ئەو رۆژیش هەر ساز نەكرا، بۆیە كۆبوونەوەكان بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ دانیشتنەكە و چارەسەركردتنی تەنگژەكە بەردەوامە.

ئەشواق جاف ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوۆردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە دەكات كە حزبەكەی پێی وایە یەكلابوونەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار كلیلی چارەسەری تەنگژە سیاسییەكانی عێراقە و ئەگەر ئەو پۆستە بە گیانێكی بە كۆمەڵ و بەرپرسیارانە بەڕێوە ببرێت، رۆڵێكی گەورەی لە هاوسەنگیی نێوان پێكهاتە و هێزە سیاسییەكان دەبێت.

روونی كردەوە، لە سەردەمی مام جەلال پۆستی سەرۆك كۆمار كارا و چالاك بوو و ئەوكات بینیمان چۆن پۆستەكە رۆڵی لە سووككردنی تەنگژەكان و كردنەوەی كەناڵی گفتوگۆی لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان هەبوو، وەك نموونەیەك بۆ بەڕێوەبردنی هاوسەنگیی سیاسی و ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و هێزە نیشتمانییەكانی تر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *