بینەر:
(1.0K)
دوای 37 ساڵ، مێژوو جارێكی تر دووبارە بووەوە عەرەبی سوننی لە ژێر ناوی سوورەتی “ئەنفال”، پەلاماری كورد بە “فتوحات” ناو دەبات.
ساڵ 1987 عەرەبی سوننی لە عێراق بڕیاری ئەنفالی كوردی لە ژێر ناوی سوورەتی ئەنفال دا، بەو تاوانەش 182 هەزار مرۆڤی كوردی كۆمەڵكوژ كرد.
لە نوێترین پێشهاتدا وەزارەتی ئەوقافی سووریا، نووسراوێكی بۆ گوتاربێژانی مزگەوتەكانی سووریا ناردووە، تێیدا هێرشەكان بۆ سەر كورد و رۆژئاوای كوردستان بە “فتوحات” ناو دەبات، نووسراوەكە بە ئایەتی نۆ لە سوورەتی ئەنفال لە قورئان دەست پێ دەكات .
نووسراوەكە واژووی د. محەمەد ئەبو خەیر شوكری وەزیری ئەوقافی سووریای كۆماری عەرەبیی سووریای لەسەرە و رۆژی 18-01-2026 دەرچووە.
وەزیرەكەی سووریا لەو نووسراوەدا داوا لەگوتاربێژانی مزگەوتەكانی سووریا دەكات، تەكبیر لێبدەن.
















Leave a Reply