كۆمسیۆن روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆتا ده‌دات… 15 كورسى له‌ شاره‌كانى كوردستان كۆتاى ژنانه‌

👁️بینەر: (23)

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسى كۆتا “پێكهاته‌ و ئافره‌تان” ده‌دات و به‌گوێره‌ى داتاكانى كۆمسیۆن ده‌بێت له‌ كۆى 329 كورسى، 92 كورسى بۆ كۆتاى پێكهاته‌كان و ئافره‌تانه‌. 83 بۆ كۆتاى ئافره‌تان، نۆ كورسیش بۆ پێكهاته‌كانه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر له‌ كورسى كۆتا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیش له‌ خشته‌یه‌كدا هه‌مووى روون كردووه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى كۆمیسیۆن بێت سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركووكیش 18 كورسى كۆتایان تێدایه‌.

كۆى گشتى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق 329 كورسییه‌، نۆ كورسى كۆتاى پێكهاته‌كانه‌، له‌ 320 ه‌كه‌ 83 كورسى بۆ كۆتاى ژنه‌.

سێ كورسى كۆتایى پێكهاته‌كان ده‌كه‌وتنه‌ شاره‌كانى كوردستان: سێ كورسى مه‌سیحى به‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك دابه‌ش ده‌بێت. دوو كورسییه‌كه‌ى ترى مه‌سیحى یه‌كێكیان له‌ نه‌ینه‌وایه‌ و ئه‌ویتریان له‌ به‌غدایه‌. كورسیه‌كى سابیئه‌ له‌ به‌غدا و كورسییه‌كى شه‌به‌ك و كورسیه‌كى ئێزیدى له‌ مووسڵن. كورسییه‌كى كۆتاى فه‌یلى له‌ واسته‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆتاى ژنان 83 كورسى له‌ كۆى كورسى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ژنانه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ به‌ر به‌غدا ده‌كه‌وێت 17 كورسى. كه‌مترینیش به‌ر پارێزگاى موسه‌نا ده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نیا دوو كورسى بۆ ژنه‌.

له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌م شێوه‌یه‌یه‌: سلێمانى پێنج كورسى كۆتاى ژنه‌، هه‌ولێر چوار كورسى، دهۆك سێ كورسى، كه‌ركووكیش به‌ هه‌مان شێوه‌ سێ كورسى.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *