ماڵپه‌ڕى ئه‌مواجى به‌ریتانى پێیوایه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چانسى سه‌رۆكایه‌تى دووه‌مى زیاد بووه و ده‌شڵێ، “له سایه‌ى ئه‌و گرژییه‌ى به‌مدواییه له ناوچه‌كه هه‌یه ته‌نیا چاوه‌ڕوانى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى بێ هێز ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕه‌ى ئه‌مواجى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به هۆكارى ئه‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌یه چانسى سوودانى زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مواج ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له سایه‌ى ئه‌و گرژییاهى له ناوچه‌كه هه‌یه له عێراق ته‌نیا چاوه‌ڕوانى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى لاواز ده‌كرێت. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى شرۆڤه‌كارێك چانسێكى تر‌ى سوودانى له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به تێروانین له ئه‌زموونى پێشووى ئه‌و، “ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى بووه” ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و خاڵێكى ئه‌رێنییه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
















Leave a Reply