رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید ئاشكراى كردووه، واشنتن په‌یامى به لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق داوه له‌وه‌ى نابێت هه‌ندێك پۆستى گرنگ و هه‌ستیار به میلیشیاكانى شیعه بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید باسى له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پۆستى دیارى كردووه كه نابێت له عێراق به میلیشیاكانى نزیك له ئێران بدرێن.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگرتووه و ئه‌وان گوتوویانه، په‌یام به سه‌ركرده‌ى ئه‌و حزبه سیاسییانه گه‌یشتووه كه دانوستاندن له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، نابێت هه‌ندێك پۆستى باڵا به كه‌سانێك بدرێت كه پێوه‌ندییان به میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه هه‌یه.
یه‌كێك له‌و پۆستانهیش كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ بكه‌وێته ده‌ست میلیشیاكان، له پشكى شیعه‌یه و پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى عێراقه.
عاله‌م جه‌دید باسى له‌وه كردووه، میلیشیاكان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن ناتوانن هیچ بهرپهرچدانهوهیهكیان بۆ ئه‌مه هه‌بێت، چونكه ده‌زانن هه‌ر وه‌ڵامێكى ئه‌مه‌ریكا بده‌نه‌وه، ئه‌وا لێكه‌وته‌ى گه‌وره‌ى ده‌بێت.
















Leave a Reply