رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید دووپاتى ده‌كاته‌وه، جارێكى تر هه‌ولێر رۆڵى سه‌ره‌كى له پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت و راگرى هاوسه‌نگى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت له عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید له راپۆرتێكدا باسى له رۆڵى هه‌ولێر كردووه، له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق و ده‌ڵێ “هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆى ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه راگرى هاوسه‌نگییه”.
رۆژنامه‌كه هه‌ولێر به “تاى هاوسه‌نگى ته‌رازوو” وه‌سف ده‌كات. پێیوایه ئه‌گه‌رچى بۆ ماوه‌ى ساڵانێكى كه‌م هه‌ولێر به هۆى ململانێى ناوخۆ و كێشه‌كانى دواى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، كه‌مێك پاشه‌كشه‌ى له‌و رۆڵه كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌مان رۆڵى هه‌یه.
عاله‌م جه‌دید باس له مێژووى دواى 2003یش ده‌كات، “بۆ ساڵانێكى زۆر هه‌ولێر میحوه‌رێكى سه‌ره‌كى بووه بۆ دروستكردنى سازانى نیشتمانى، به شێوه‌یه‌ك هیچ حكوومه‌تێكى عێراق پێكنه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر پارتى به سه‌رۆكایه‌تى بارزانى رۆڵى سه‌ره‌كى له ئه‌ندازه‌كه‌ى نه‌بێت”.
بۆ به‌هێزكردنى بۆچوونه‌كه‌ى رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان سه‌رۆكى حزب و هاوپه‌یمانى سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه، له‌وانه نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌یادى عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق. سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانیش رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزێكى گه‌وره‌یه و ده‌نگ و كورسییه‌كى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش پارتى پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى هه‌یه.
















Leave a Reply