بینەر:
(1.7K)
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێی وایه به دوو هۆكار ئه‌نجوومه‌نى سیاسیى سوننه، هاوشێوه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه به‌هێز نابێت. یه‌كه‌میان پێوه‌ندیى به‌و وڵاتانه‌وه هه‌یه كه ده‌ست له كاروبارى سوننه وه‌رده‌ده‌ن، دووه‌میش پێوه‌ندیى به جیاوازیى به‌رژه‌وه‌ندیى حزبه سوننه‌كانه‌وه هه‌یه.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو هاوپه‌یمانى عه‌زم، ته‌قه‌دوم، حه‌سم، سیاده و حزبى جه‌ماهیر كه هه‌موویان له پێكهاته‌ى سوننه‌ن، ئه‌نجوومه‌نێكى باڵاى سیاسی‌یان پێكهێنا. ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سوننه‌كان ناتوانن له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان وه‌ك به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌هێز بن، ئه‌مه‌یش به دوو هۆكار.
















Leave a Reply