دەزگای ئاسایش: هەتا ئێستا هیچ چەکدارێکی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی ئازاد نەکراوە

بینەر: (1.0K)

\"\"

وێستگەنیوز

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 150 پاسەوان و چەکداری هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و تاوەکو ئەمڕۆ کەسیان ئازاد نەکراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: \”تاوەکو ئەمڕۆ هیچ یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکراوە، ئەوە پێویستی بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەبێت\”.

بە وتەی عەقید سەلام، \”لە رۆژانی رابردوو ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان لە زینداندا سەردانیان کردوون؛ و لە رۆژانی داهاتووشدا سەردان بەردەوام دەبێت بۆ بەشێکی دیکەی دەستگیرکراوان\”.
 
بەرەبەیانی 22ـی ئاب شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکەی لالەزار روویدا، هەتا ئێستا بە فەرمی کوژرانی پێنج کەس راگەیەندراوە؛ 3 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دوو ئەندامی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی.

PM:01:55:29/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 16
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *