بە تۆمەتی بردنی 130 بوتڵ غاز تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە 130 بوتڵ غازی دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، \”هاوڵاتییەک بەناوی \’ع . ع . ع\’ کە بریکاری غازی ماڵانە ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی \’ب . ع . م\’ ناسراو بە \’ب\’ وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات، بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستۆتەوە کەوا بوتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و گوتوویەتی دواتر بوتڵی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە\”.

ئاماژە بەوەکراوە، \”ئەو تۆمەتبارە بەو جۆرە زیاتر لە 130 بوتڵی غازی لە هاووڵاتیان و بریکاری غازەکەی دزیووە، بۆیە تۆمەتبار دەەستگیر کراو لە بنکەی پۆلیسی دیانا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەشی لێ ئاگادار کرایەوە\”.

PM:03:03:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *