مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی: میدیاکانی پارتی بە پلانی سەروی خۆیان پەلاماری سلێمانی و یەکێتی دەدەن

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز_

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، \”سێ رۆژە میدیا رەسمی و نارەسمییەکانی پارتی بە پلانی سەروی خۆیان پەلاماری سلێمانی و یەکێتی دەدەن\”.

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هاتووە: سێ رۆژە میدیای رەسمی و ناڕەسمیەكانی پارتی بە ئیعاز و پلانی سەروی خۆیان و بەدڵێكی رەشی پڕ لە قین پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بەناوی سەرۆك و سەركردەكانی یەكێتی لەسەر روداوەكەی لالەزار و پرۆسەی چەسپاندنی یاسا بلاودەكەنەوە.\”

ئاماژەی بەوەشکردووە، \”ئێمە بە میدیای پارتی و ئاغاكانیان دەڵێین نەك سێ رۆژ، بەڵكو سێ هەزار شەو و رۆژی تر پەلاماری یەكێتی و سلێمانی بدەن ناتوانن شكستی خۆتان و هێزەكانتان بەرامبەر خورشید هەركی و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن.\”

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، \”هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستي خۆتان و هێزەکانتان و سوتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و ڕاکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی لە بیر خەڵک ببەنەوە بەڵام دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە سێ هەزار شەو و ڕۆژی تر ئەم دۆڕانەتان لەبیر هۆزی هەرکی وخەڵکی کوردستان ناچێتەوە\”.

PM:04:45:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 48
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *