شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز-

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئابی 2025، جارێکی دیکە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە بۆ پرسی مووچە و داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت، باس لەو خاڵە ناکۆکانە دەکرێت کەلەسەر داهاتی نانەوتی و باج و رسومات هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست وێستگەنیوز کەوتوون، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و سبەی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بگەنە ئەنجامێک، بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە کۆبوونەوەی سێشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە و لە ناردنی شاند بەردەوامە بۆ بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن و چارەسەری کێشەکانی مووچە.

AM:10:10:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 32
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *