عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: پێویسته‌ چاره‌نووسی هه‌موو ده‌ستگیركراو و كوژراوه‌كانی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ لاله‌زار دیاری بكرێت

بینەر: (1.4K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ چاره‌نووسی هه‌موو ده‌ستگیركراو و كوژراوه‌كانی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ لاله‌زار دیاری بكرێت، ده‌شڵێت: \”باس له‌ كوشتنی‌ (20 بۆ 30) كه‌س ده‌كرێت\”.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ \”خه‌ڵكێكی زۆر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن، كوڕ و كه‌سوكاریان دیارنین (ده‌ستگیركراون یان كوژراون له‌ لاله‌زار)\”.

سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: \”پێویسته‌ چاره‌نووسی هه‌موو ده‌ستگیركراو و كوژراوه‌كان دیاری بكرێت\”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ \”زۆرێك له‌مانه‌ كوڕی هه‌ژاری ئه‌م هه‌رێمه‌ن، كارمه‌ندی فه‌رمی حكومه‌ت بوون و مووچه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌…\”.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”كه‌سوكاریان باس له‌ كوشتنی (20 بۆ 30) كه‌س ده‌كه‌ن…به‌ڕاستی دۆخێكی ئازاربه‌خشه‌…\”.

شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سه‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

PM:06:33:23/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *