په‌یامێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز

له‌ په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ \”پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ تووندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌\”.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت: \”جه‌خت له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌\”.

ده‌شڵێت: \”پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌\”.
 
له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای \”زووچاكبوونه‌وه‌\” بۆ برینداران ده‌خوازێت.\”
 ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌:
 
په‌یامێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
 
دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی كه‌ به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌. 
 
هاوكات، سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.
 
 
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
2025/8/22

PM:01:18:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *