بۆچی بە پایز هەوكردنی گەروو زیاد دەكات؟

بینەر: (192)

لەم وەرزەدا زۆرێك هەست دەكەن كە گەروویان كێشەی هەیە، لەولانە هەستكردن بە ئازار و خوران و هەوكردنی گەروو، شارەزایان ئاماژە دەكەن كە رەنگە ئەو حاڵەتە بە هۆی سەرمابردوویی یان تووشبوون بە ئینفلەوەنزا نەبێت، بەڵكو وشكهەڵگەڕانی هەوا لەم وەرزە لە پشت ئەو هەستەوە بێت.

لە هەندێك ناوچە، بەهۆی وشكهەڵگەڕانی هەواوە، گەرووی وشك دەبێت و بەوەش دەرووژێت و ئازاری دەبێت، كەسانێك هەن لەو دۆخە سبلیتەكەیان خستووەتە سەر پلەیەكی گەرمی، ئەوەش دۆخەكە خراپتر دەكات، كاتێك ئاستی شێ لە ماڵ كەم دەكات، هەوای وشك جیا لە قورگ، كار لە لووتیش دەكات، شلەی لووت وشك دەكات، كە رۆڵی لە پاراستنی لەش لە میكرۆب هەیە، وەك د. خۆسێ لیماج پسپۆڕی پزیشكی خێزانی دەڵێت، بەو شێوەیە ئەو شلە توانای بەرانبەر بە میكرۆبەكان كەم دەكات و ئەگەری تووشبوون بە سەرمابوون زیاتر دەبێت.

لە دیارترین هۆكارەكانی هەوكردنی گەرووی لە پایز، پەتای ڤایرۆسی، وەك ئینفلەوەنزا، پەتای بەكتریایی، وەك هەوكردنی بەكتریایی گەروو، كە ئازاری توند و ئاوسانی ئاڵوو و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەردی بەسەر هەیە، هەستیاری پایز، بەهۆی دەنكەهەڵاڵە، كە خورانی گەرووی لەگەڵە، وشكهەڵگەڕانی هەوا و ساردبوونی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *