دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سەرۆكی میسر داوای لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد كە دەسەڵاتی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ بەرگریكردن لە سعوودیە پێ بدات، ئەمڕۆ دووشەم پەرلەمانی میسری رەزامەندی لەسەر رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ سعوودیە لە ئەركێكی بەرگریكردن لەو وڵاتە دا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی میسر دانیشتنێكی ساز كرد و تاوتوێی بابەتی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بە مەبەستی بەرگریكردن لە سعوودیە بۆ ئەو وڵاتە كرد، مستەفا بەكری پەرلەمانتار رای گەیاند كە میسر بەرگری لە ئاسایشی خۆی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب دەكات.
هەفتەی رابردوو عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر رای گەیاند كە پاڵپشتیی سەربازی میسر بۆ سعوودیە تەنیا بۆ بەرگریكردنە لە خاك و ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە، پاڵپشتییەكە هێرشی سەربازی بۆ سەر حووسییەكان و چوونەدەرەوەی لە دەرەوەی سنوورەكانی سعوودیە ناگرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ پەرلەمانی میسر دەسەڵاتی بە سیسی دا بۆ رەوانەكردنی هێز و وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریكردن لە خاكی سعوودیە.
















Leave a Reply