بەرپرسانی ئەمەریكا: كۆتایی ئەمساڵ هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێ دەكات

بینەر: (30)

شارەزایان پێیان وایە ئەو دۆخەی ئێستەی كەنداو و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەبێت بە یەكێك لە دوو بژارە كۆتایی بێت، رێككەوتن و واژووكردنی ئێران بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا، شەڕێكی كورت و قورس و ملكەچكردنی ئێران ئەگەر بە گۆڕینی رژێمەكەشی بێت، ئەوان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەو دوو بژارە كەوتوونەتە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە كۆتایی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ دووشەم تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمەریكی لە چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتەی گواستەوە، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆتایی ئەمساڵ دەست بە هێرشكردنەوە بۆ سەر ئێران بكات، بۆیە قۆناغێكی نوێی شەڕ تەنیا پێوەستە بە كاتەوە، ئۆپراسیۆنێكی فرەوانی سەربازی لە دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس بە رێگەوەیە.

ئاماژەیان كرد كە تا ئێستە سەرۆك ترەمپ بڕیاری خۆی سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە دوای هەڵبژاردنەكان یەكلا نەكردووەتەوە، بەڵام پێ دەچێت بەرەو ئەنجامدانی هێرشێكی فرەوان بۆ سەر ئێران بچێت.

سەرچاوەیەكی ئیسرائیلیش ئاماژەی كرد كە سەرۆكی ئەمەریكا داوایەكی بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشێكی هاوبەش بۆ سەر ئێران بەر لە هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە 27ی ئەم مانگە رەت كردووەتەوە، چونكە دەبێتە هۆی دواخستنی پرۆسەكە، بەڵام بەو هۆیەوە هێرشەكە بۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس لە مانگی داهاتوو دوا خراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *