ئه‌مڕۆ سێشه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كێبه‌ركێی توند له نێوان پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی ئیسرائیل له ئارادایه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له كاتێكدایه دابه‌شبوونی سیاسی ڕوون له نێو ئیسرائیل به‌دی ده‌كرێ، نه‌تانیاهۆ هه‌وڵی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات ده‌دا و ڕووبه‌ڕووی حزبه‌كانی ڕه‌وتی ناوه‌ند بووه‌ته‌وه و به‌ڵێنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی سیاسی له ئیسرائیل ده‌دات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات حه‌وت ده‌رگه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه و سه‌عات 10ی شه‌و به كاتی ئه‌و وڵاته پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن، میدیاكانی ئه‌و وڵاته ڕاپرسییه‌كان و ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ڕێژه‌ی كورسی لایه‌نه‌كان له نێو كنێستی ئیسرائیل ده‌خه‌نه ڕوو.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه له چواری تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییش، ئه‌سته‌مه بتوانرێ ڕاسته‌وخۆ بزانرێ كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئیسرائیل، چونكه هه‌ر دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن پێویستیان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه و به گوێره‌ی راپرسییه‌كانیش هیچ یه‌كێك له هه‌ردوو به‌ره‌كه ناتوانن زۆرینه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن و داخستنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، دیاریكردنی ناسنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو چه‌ندان هه‌فته‌یه ده‌خایه‌نێت، به‌هۆی ئاڵۆزی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته.
















Leave a Reply