هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و ئۆكراینا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگربه‌ستی كاتی و سنوورداریان له ده‌وربه‌ری شاره‌دێی ئۆلیشكی باشووری ئۆكراینا كه ئێسته له ژێر ده‌ستی رووسیایه، ڕاگه‌یاند، هۆكاری ئه‌م ئاگربهستهیش بۆ ڕێگه‌دانه به گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی شاره‌دێكه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، بۆردمانه‌كان به ئاراسته‌ی شاری خێرسۆنی ئۆكراینی له سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌ستان، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تی مرۆیی له ئۆلیشكی له‌سه‌ر رووباری دنیبرۆ.
له به‌رانبه‌ردا دمیترۆ لۆبینیتس سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئۆكراینا دووپاتی كرده‌وه، له هه‌مان كات له‌لایه‌ن ئۆكرایناوهیش ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
لۆبینیتس له پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، وه‌ك سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئۆكراینا، دووپات له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كه لایه‌نی ئۆكراینی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێ و ئاگربه‌ست له‌و ناوچه‌یه ڕاگه‌یه‌نراوه و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
















Leave a Reply