توێژینەوەیەك: لە 2050 خەڵەفان زۆر زیاد دەكات

بینەر: (1.4K)

لە سایەی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی پیرەكان لە دنیا، وریایی زیاتر لە زیادبوونی تێكڕای تووشبوون بە خەڵەفان دەدرێت، توێژینەوەیەكی نوێی زانستی ئاماژە دەكات كە ژمارەی ساڵانەی حاڵەتە نوێكان لە 2050 دەگاتە سەرووی 24 ملیۆن حاڵەت، بە بەراورد بە 11.4 ملیۆن حاڵەتی تۆماركراو لە 2023، ئەوەش مەترسیی لەبارەی بارگرانی دارایی بۆ سەر سیستمەكانی تەندروستی دروست دەكات.

وەك رۆژنامەی “نیویۆرك پۆست”ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، توێژینەوەكە پشتی بە داتای 22 توێژینەوەی پێشوو بەست كە 40 هەزار كەسیان لە 18 دەوڵەت گرتەوە، ئەنجامەكان دەریان خست كە ئەگەری هەیە ژمارەی حاڵەتە نوێكانی خەڵەفان لە 2050 بگاتە 24.7 ملیۆن حاڵەت، واتە زیاتر لە دووهێندی تۆماركراو لە 2023، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زیادبوونەكە لەوەی پێشبینیكراوە خێراترە.

د. لیرۆن سینفانی پسپۆڕی پزیشكی پیری ئاماژە دەكات، لە رووی قەبارەوە ئەو ژمارەیە نوێی حاڵەتەكانی خەڵەفان سەرسورهێنەرە، ئەوە تەنیا تەنگژەیەكی داهاتوو نییە، بەڵكو تەنگژەیەكی پەتایی پەرەسەندووی خێرایە و پێویستی بە گرنگیدانێكی بەپەلە هەیە.

شارەزایان پێیان وایە ئەو زیادبوونە زۆرەی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە خەڵەفان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پیرەكانە، چونكە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن ئەگەری تووشبوون زیاد دەكات، كاتێك هەر كەسێك لە نۆ كەس لە دوای تەمەنی 65 ساڵ بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنێت و ئەو ژمارەیە لە دوای تەمەنی 85 ساڵ بۆ كەسێك لە هەر سێ كەس زیاد دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *