ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئۆکتۆبەر، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆی کرد و ئاماژەی بە بەئامانجگرتنی کێبڵە سەرەکییەکانی ئینتەرنێت دا کە بە بنی گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتەش ئەو کێبڵانە بە گەنجینەیەکی 10 تریلیۆن دۆلاری وەسف دەکەن کە بەتەواوی دەکەوێتە ژێر سەروەریی تارانەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، “حەوت کێبڵی سەرەکی بە بنی گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، تەواوی جووڵەی داتا، پێوەندییە بازرگانییەکان و ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهان پشت بەو کێبڵانە دەبەستێت.
ئاماژە بەوەیش کراوە، ئێمە ئەوە بیر دەخەینەوە بۆ ئەوەی دوژمن ئەو ڕاستییە بزانێت.
لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناونیشانی “گەنجینەیەکی بەهای 10 تریلیۆن دۆلار لە بنی گەرووی هورمز”، بڵاوی کردووەتەوە کە سەرجەم کێبڵە تیشکییەکان لە بنی گەرووەکەدا دەبنە ژێر سەروەریی ڕەهای ئێران.
















Leave a Reply