پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل، دوێنێ دووشه‌م به نهێنی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ماوه و پێشتریش تره‌مپ پشتیوانی خۆی بۆ نه‌تانیاهۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاگه‌یاند.
ئه‌كسیۆس له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێگسه‌س و نه‌تانیاهۆ له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی عوفدا له باشووری ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، كه زۆرینه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه جێگیركراون، هاوكات هێگسه‌س له‌و بنكه‌یه چاوی به سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی هێگسه‌س و نه‌تانیاهۆ له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی پشتیوانی خۆی له نه‌تانیاهۆ له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا تره‌مپ دوو دڵ بووه له ده‌ربڕینی پشتیوانی له نه‌تانیاهۆ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی چه‌ند ڕاپرسی و ڕووپێوێكی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی بینی، كه پێشكه‌وتنی نه‌تانیاهۆ و پارته‌كه‌ی له چه‌ندان پارێزگه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دوودڵییه‌كانی تره‌مپی ڕه‌وانده‌وه و به فه‌رمی پشتیوانی خۆی ڕاگه‌یاند.
بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێ و كێبه‌ركێی قورس له نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بوونی هه‌یه.
















Leave a Reply