توێژینەوەكان لەبارەی خواردنەوەی قاوە باسی ئەوە دەكەن كە لە سنووری ئاساییدا سوودی گەورەی بۆ تەندروستی و مێشك و دڵ هەیە، بەڵام ئەوان مەرج بۆ ئەو سوومەندییەی قاوە دیاری دەكەن، گرنگترینیان كات و بڕی خواردنەوە و حاڵەتی تەندروستی ئەو كەسە كە نابێت هەندێك كێشەی هەبێت.
نووسینگەی تەواوكاری خۆراك سەر بە پەیمانگەی تەندروستی نیشتمانی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە ئاسنی ناو خۆراك بە دوو شێوە هەیە، هیمی و ناهیمی كە لە خۆراكە رووەكی و دانەوێڵە پاڵپشتیكراوەكان هەیە، لەگەڵ جۆری یەكەمی لە گۆشت و خواردنی دەریایی و مریشك و هێلكە هەیە، توێژینەوەیەكی ئەمەریكی دەری دەخات كە خواردنەوەی قاوە لەگەڵ ژەمەكان، مژینی ئاسنی ناهیمی كەم دەكاتەوە، كاریگەرییەكەی پێوەستە بە خەستیی قاوەكەوە.
قاوە گیراوەكانی كافیستۆل و كاهۆیۆلی تیادایە، ئەوانە ئاستی كۆلیسترۆل بەرز دەكەنەوە، شێوەی ئامادەكردنەی و پاڵاوتنی كار لە بڕی گەیشتنی ئەو دوو گیراوە بۆ قاوەكە دەكات، پەیمانگەی ئەمەریكی بۆ شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و گورچیلە ئاماژە دەكات كە هەندێك لە تووشبووان بە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە و سورێنچك، بە هەندێك جۆر خۆراك و خواردنەوە نیشانەكانیان زیاد دەكات، لەوانە قاوە و ترشەمەنی و چەورەكان.














Leave a Reply