لە ماوەی ساڵانی رابردوو میلیشیا شیعەكان هاوكات چەند رۆڵێكیان بینیوە، ئەوان بەشێكن لە حەشدی شەعبی و پارە و چەك لەو دەست وەردەگرن، هاوكات لە كاتی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئێران و ئەمەریكا بەشێك بوون لە شەڕەكە بە ناوی بەرەی موقاوەمەت، لە دوای پێكهێنانی كابینەی دوایی حكوومەتی عێراق، بە گوشاری ئەمەریكا هەڵمەتی داماڵینی چەكی ئەوان دەستی پێ كراوە، كەچی هێشتا رۆڵ دەبینن و لە لایەك بۆ پۆست بەشێك لە چەكەكانیان داناوە و بەشەكی تر بە دەستی ئەو گرووپانەی لەوان جیا بوونەوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “مەدا”، گرووپە چەكدارەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق چوونەتە ناو دانوستان و هەندێكیان پشكیان لە حكومەت وەرگرتووە و بەشێكی تریان چاوەڕوان دەكەن، بەپێی سەرچاوەكان لەسەر ئەو دۆسیە ناكۆكی دروست بووە و تا ئێستە سێ گرووپ پۆستیان لە حكوومەت وەرگرتووە و ئەوانیتر چاوەڕوانن، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاماژە دەكات، ئێستە دانوستان لە ناو حكوومەت هەیە.
لە ماوەی دوایی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق توانی ڤیتۆی ئەمەریكا لەسەر لەیس خەزعەلی برای قەیس خەزعەلی ئەمینداری گروپی عەسائیب ئەهلولحەق بۆ وەرگرتنی پۆستێكی باڵا لە حكوومەت لاببات، كە پێشبینی كراوە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێ بدرێت، هەروەها پۆستی وەزارەتی كار ئەویش بە عەسائیب دەدرێت.
















Leave a Reply