بینەر:
(1.7K)
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه‌كانی ڕووسیا بۆردمانی ناوچه جیا جیاكانی ئۆكراینایان كرد و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چوار شاری ئه‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كان له كییڤی پایته‌خت و هه‌رێمی سهپهرۆشیا و میكۆلایڤ و خاركۆڤ ده‌نگیان بیسترا و تا ئێسته زیانه‌كانی به وردی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌ر له هێرشه‌كان، ئۆكراینا زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له كییڤ لێ دا، تا هاووڵاتییان له هاتنی مووشه‌ك و درۆن بۆ سه‌ر شاره‌كه ئاگه‌دار بكاته‌وه و سه‌رجه‌میان بچنه شوێنه سه‌لامه‌ته‌كان.
له ئاسمانی كییڤ درۆن له ئاسمانی گه‌ڕه‌كه‌كان بینراوه و دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌یشی شوێنه‌واره‌كه‌ی له نزیك وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ماوه و ههڵنهگیراوهتهوه.
















Leave a Reply