په‌رله‌مانتارێكی ئێران دووپاتی كرده‌وه، داوای لێپرسینه‌وه‌یان له وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌باس عێراقچی كردووه و داواكهیشی گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، داوای دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له عێراقچی كراوه.
ئه‌میر حوسێن سابتی په‌رله‌مانتاری ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌م، پێڕه‌وی ناوخۆ جێبه‌جێ بكه‌ن و كاری په‌رله‌مانی درێژه پێ بده‌ن و دانیشتنی لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه، واده‌ی ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیار نییه، هیچ وردهكارییهكیشی له‌باره‌ی هۆكاری لێپرسینه‌وه له عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕانه‌گه‌یاند، ئایا به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی دانوستانه‌كانه له‌گه‌ڵ ئێران، یان شكستی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان.
















Leave a Reply