رۆبیۆ: ئەمەریكا بە رێككەوتنە تەناهییەكان لەگەڵ سعوودیە پابەندە

بینەر: (900)

لە شەوی رابردووەوە جارێكی تر دۆخی یەمەن لە رووی سەربازییەوە پەرەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینی و هێزەكانی سەر بە حكوومەتی یەمەن پێشڕەویی گەورەیان كرد و چەند ناوچەیەكی ستراتیجیان كۆنترۆڵ كرد، كە بەم دواییە حووسییەكانی یەمەن دەستیان بەسەردا گرتبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە سعوودیە مافی بەرگریكردنی لە خۆی هەیە.

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هەڵمەتی “بەرەبەیانی یەمەن” و پێشڕەوی هێزەكانی حكوومەتی یەمەن لەسەر حسێبی حووسییەكان، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەوەی ئێستە لە یەمەن روودەدات، هێرشێكی پێچەوانەیە بۆ كارە دوژمنكارەكانی حووسییەكان، هێزەكانی یەمەن هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن كە بەم دواییە حووسییەكان دەستیان بەسەردا گرت، پێشبینی ئەوەمان دەكرد و هەر ئەوەش رووی دا.

دووپاتی كردەوە، هەردوو حكوومەتی سعوودیە و یەمەن دەسەڵاتی حووسییەكان بەسەر گەرووی بابولمەندەب رەت دەكەنەوە، هاوكات واشنتن رێككەوتنی تەناهی و پابەندی لەگەڵ سعوودیە هەیە و جێبەجێیان دەكات، ئەو لێدوانانەی رۆبیۆ هاوكاتن لەگەڵ پەرەسەندنە خێراكانی مەیدانی لە یەمەن لە دوای راگەیاندنی رەشاد علێمی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەمەن بە دەست پێكردنی پرۆسەیەكی فرەوانی سەربازی لە ژێر ناوی “بەرەبەیانی یەمەن”، بە مەبەستی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاكی یەمەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *