پزیشكیان: هەرجارێك دەستمان بە دانوستان كردبێت ئەمەركیا پەنای بۆ شەڕ بردووە

بینەر: (1.2K)

مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ئاماژە دەكات كە هیچ مانایەك بۆ دانوستان لەگەڵ دوژمێك نییە كە هەموو رۆژ پەنا بۆ كوشتن و سزا و هەڕەشە دەبات، كێشەی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا ئەوەیە هەر جارێك دەست بە دانوستان دەكەین، ئەو پەنا بۆ هەڵگیرسانی شەڕ دەبات.

پزیشكیان لە وتەیەكی روونی كردەوە، ئێمە بە بەردەوام راستگۆیی خۆمان لەبارەی چالاكییە ناوەكییەكانمان سەلماندووە و لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ناوەكییەوە كاری چاودێریمان بۆ كراوە، هەر جارێك تیمی پشكنەرانی ئاژانسەكە هاتبن، وێستگە و زانایانی ناوەكیمان دەستنیشان كراون و وێستگەكان بۆردمان كراون و زاناكانیشمان كوژراون.

پزیشكیان دووپاتی كردەوە كە هیچ مانایەك بۆ دانوستان لەگەڵ دوژمنێك نییە كە رۆژانە كوشتن و سەپاندنی سزا و گوشار ئەنجام دەدات و پێشێلی پابەندییەكان دەكات، بۆیە ئێران تووشی كێشەیەكی گەورە بووە لەگەڵ ئەمەریكا، ئەویش ئەوەیە هەرجارێك دەست بە دانوستان كرابێت، پەنای بۆ هەڵگیرسانەوەی شەڕ بردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *