وێڕای سوودە زۆرەكانی.. هۆشداریی لە زۆر خواردنەوەی ئاو دەدرێت

بینەر: (1.1K)

ئاو رەگەزێكی سەرەكیی بەردەوامبوونی ژیانە و جەستەی مرۆڤ پشت بە ئاو دەبەستێت بۆ رێكخستنی پلەی گەرما، هەروەها گواستنەوەی رەگەزە خۆراكییەكان، دەركردنی پاشەڕۆ، پارێزگاری لە خانەكان و ئەندامەكانی جەستە بەشێوەیەكی سروشتی، بۆیە زۆر قسە لەسەر ئەوە دەكرێ كە “هەرچی دەكرێ ئاوی زۆر بخورێتەوە”. لەگەڵ ئەوەیشدا پسپۆرانی تەندروستی هۆشداریی لە زۆر خواردنەوەی ئاو دەدەن كە زیانی زۆر بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

پێگەی “ئەهرام”ی میسری لەسەر زاری پسپۆرانی تەندروستیی ئەو وڵاتە، راپۆرتێكی لەبارەی زۆر خواردنەوەی ئاو و زیانەكانی بڵاو كردووەتەوە، لەوێدا ئاماژە بەوە دەدات كە جەستەی مرۆڤ تا چ ئاستێك پێویستیی بە ئاو هەیە، لە چ كاتێك سوودمەندە و لە چ كاتێكیش زیان دەگەیەنێت؟. بۆیە دووپات دەكەنەوە كە بۆ بەڕێوەبردنی ئەركی ئەندامانی جەستە، ئاو رۆڵی سەرەكی دەبینێت، وەك رێكخستنی پلەكانی گەرما، گواستنەوەی رەگەزەكانی خۆراكی و ئۆكسجین، فڕێدانی میز و پاشەڕۆ، پارێزگاری لە پاڵەپەستۆی خوێن و هاتوچۆی خوێن بە دەمارەكان، ئەركی هەرس و پارێزگاری لە هاوسەنگی شلەمەنی و خوێ لە جەستەدا. هەموو ئەوانە سوودی ئاون، بەڵام لە زۆر خواردنەوەیدا زیانیش دەگەیەنێت.

بۆ ئەو رێژەیەی ئاو كە مرۆڤ رۆژانە پێویستیی پێیەتی پسپۆران دەڵێن، پێویستیی مرۆڤ بۆ ئاو و وەك رێژەیەك، كەسێك بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، بۆیە پێویستییەكان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، ئەویش رەگەز، تەمەن، كێشی جەستە، ئاستی راهێنانی جەستەیی رۆژانە، پلەكانی گەرما لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر، ئاستی ئارەقكردن، دووگیانی و شیردان بە منداڵ، سروشتی سیستمی خۆراك.

بۆیە پسپۆران بەشێوەیەكی گشتی پێیان وایە، مرۆڤ رۆژانە نزیكەی چوار لیتر ئاو بۆ پیاوان و نزیكەی سێ لیتریش بۆ ژنان دیاری دەكەن. لەوەیش زیاتر پێیان باشە رۆژانە سێ لیتر ئاو بكرێتە پێوەر بۆ خواردنەوە، واتە دەكاتە هەشت كووپ. بێگومان وەرزشوانان زیاتر پێویستییان بە خواردنەوەی دەبێت، یان ئەوانەی لەسەر تیشكی خۆر كار دەكەن یاخۆ ئەوانەی تووشی سكچوون دەبن، بۆیە كەسێك بۆ كەسێكی تر لە خواردنەوەی ئاو جیاواز دەبن.

لەبارەی ئەوانەی ئاو زۆر كەم دەخۆنەوە ئاماژە بەوە دراوە، تووشی هەستكردن بە توینێتی، وشكبوونی دەم، كەمبوونی میزكردن، رەنگی میز بۆ زەرد دەگۆڕێت، ماندوویەتی، سەرئێشە و سەرسوڕخواردن، كەمبوونەوەی سەرنج. لەكاتێ وشبوونەیش مرۆڤ تووشی دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن دەبێت، لێدانی دڵ بە خێرایی، هەموو ئەوانە هی ئەوەن كەسەكە سەردانی پزیشك بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *