یەكێك لە كێشە گەورەكانی ژنان دروستبوونی كیسی هێلكەدانە، لە تەمەن جیاجیاكان تووشی مێیینە دەبێت و چەند نیشانە و مەترسییەكی هەیە، كە بەهۆی شێوانی هۆرمۆنی و كاریگەری لەسەر هێلكەدان دروست دەبێت، بەتایبەتی بەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆجین، دەبێتە هۆی تێكچوونی سووڕی مانگانە و ناڕێكی دروستبوونی هێلكۆكە و زەحمەتیی دروستبوونی دووگیانی.
رەنگە بەهۆی بەهۆی كیسی هێلكەدانەوە مەترسی تووشبون بە بەرگری بۆ ئەنسۆلین و نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن زیاد بكات، نیشاتنەكانی لە ژنێك بۆ یەكێكی تر جیاوازە، سووك یان قورسە، لەوانە ناڕێكی سووڕی مانگانە یان وەستانی، بوونی خوێنبەربوونی زۆر و زیادبوونی مووی لەش و دەموچاو و دەركەوتنی زیپكەی گەنجێتی و زیادبوونی كێش و دەركەوتنی شوێنی كاڵ لەسەر پێستی مل و هیتر، دەركەوتنی زیادەی گۆشتی و هەڵوەرین و لاوازیی قژ و زەحمەتیی دووگیانی و هیتریش.
چەند هۆكارێك هەن مەترسی تووشبوون زیاتر دەكەن، لەوانە زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆجین، بەرگری بۆ ئەنسۆلین و هەوكردنی درێژخایەن لە لەش، سەبارەت بە چارەسەری، یەك چارەسەری بۆ هەموو حاڵەتەكان نییە، لەوانە دەرمانی رێكخستنی سووڕی مانگانە و هەستیاری بۆ ئەنسۆلین، شارەزایان ئاماژە دەكەن جیاوازی لە نێوان دروستبوونی كیس لەسەر هێلكەدان یان بەكیسبوونی هێلكەدان هەیە.












Leave a Reply