یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكەن بۆ كۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید بارزانی.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول، یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بۆ سەرۆك بارزانی رای گەیاند، بە دڵێكی ڕازی بە قەدەری خودای پەروەردگار، هەواڵی كۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە بە ناوی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خۆمان و گەلی كورد دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
یەكێتیی زانایان ئاماژەیان بەوە كردووە، لەدەستدانی كەسایەتییەكی لێهاتووی ئاینی و نیشتمانی وەك مەرحووم شێخ عەبدولواحید بارزانی بۆ هەموو لایەك كەلێنێكی مەزن و دیارە.
” لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و جێگەی فیردەوسی ئەعلا بێت، هاوكات ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك و بەتایبەت خانەوادەكەی ببەخشێت” یەكێتی زانایان وای نووسیوە.
















Leave a Reply