سەربەست دێوالی: كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی زیانێكی گەورەیە

بینەر: (717)

سەربەست دێوالی ئاغا دۆسكی لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا بۆ كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەكات.

سەربەست دێوالی ئاغا دۆسكی لە پرسەنامەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، “بۆ كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی سەرۆك بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین”.

رای گەیاند، كە كۆچی دوایی ئەم كەسایەتییە مێژوونووس و نیشتمانپەروەرە، زیانێكی گەورە و گرانە بۆ كەسوكار و ماڵباتی بارزان و هەموو گەلی كوردستان.

لە بەشێكی تری پرسەنامەكەیدا هاتووە: “سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی ماڵباتی بارزان دەكەین، لە خودای مەزن دەخوازین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.”

دووپاتی كردەوە، یادی شێخ عەبدولواحید بارزانی بە زیندوویی لەناو دڵ و بیرەوەری نەتەوەكەمان و لاپەڕەكانی مێژوودا دەمێنێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *