بینەر:
(1.1K)
ئەمشەو یەکشەم شەشی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پێ گەیشت و سوپاسی ئەو هەڵوێستەی کرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێ گەیشت.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕی.
















Leave a Reply