شیعە لە كاتكوشتن و سەپاندنی ئەمری واقیع بەسەر دوا وادەی رادەستكردنی چەكی میلیشیاكان لەسەر داوای ئێران بەردەوامن، ئەوان لیژنەیەكی سێكەسییان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ میلیشیاكان پێك هێنا و بڕیار بوو دانوستان لەگەڵ ئەوان بكەن لەبارەی داماڵینی چەكەكانیان، بەپێی سەرچاوەیەك كۆبوونەوەكانیان بۆ دوای 30ی ئەیلوول، وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان دوا خست.
بەپێی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەی نێوان شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و میلیشیاكان كە دەبوایە دوێنێ یەكشەم ساز بكرێت، بۆ باسكردنی پرۆسەی داماڵینی چەكەكانیان، بەتایبەتی ئەو میلیشیایانەی دانانی چەك رەت دەكەنەوە، كە بڕیار بوو نووری مالیكی و سەركردەكانی چوار میلیشیا بێتە سازكردن، بەهۆی ئامادەنەبوونی بزاوی نوجەباوە دوا خراوە.
روونی كردەوە، كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و ئەگەری هەیە لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە كۆتایی ئەم مانگە ساز بكرێت، ئاماژەی كرد كە ئەو قسانەی لەبارەی یەكخستنی چوار میلیشیاكە لەگەڵ هێزە فەرمییە تەناهییەكانی عێراق دەكرێت، راست نییە و تەواوی میكانیزمەكانی داماڵینی چەك و گفتوگۆكان لەوبارەوە بۆ دوای 30ی ئەیلوول دواخراوە.
















Leave a Reply