دووبارە هێرش دەكرێتەوە سەر قوتابیانی عێراقی لە ئێران

بینەر: (667)

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم ژمارەیەك هاووڵاتیی ئێرانی هێرشیان كردە سەر بەشە ناوخۆییەكانی قوتابیانی عێراقی لە زانكۆی سەمنان، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە ماوەی 24 سەعات هێرشەكان بۆ سەر ئەوان لە ناوچەی فیردۆسی لە شاری سەمنان دووبارە بوونەوە.

بەپێی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی، ناڕەزاییكارانی ئێرانی هێرشیان كردە سەر بەشە ناوخۆییەكانی قوتابیانی عێراقی لە شاری سەمنان، كە دووەم جارە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو، لە تۆمارەكە دیارە قوتابیانی عێراقی بۆ بەرگری لە خۆیان داریان هەڵگرتووە و هەندێكیشیان پێوەندی بە پۆلیسەوە دەكەن.

لای خۆیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زانكۆی سەمنان بە قوتابیانی عێراقی راگەیان كە دەتوانن تاقیكردنەوەكانیان لە دوورەوە ئەنجام بدەن، رێگە بەوانە دەدرێت كە خاوەن پاسپۆرتن، بۆ جێهێشتنی شارەكە لە سبەیەوە، ئەوانەشی پاسپۆرتیان ئامادە نییە، سبەی ئێوارە پێیان دەدرێت و دەتوانن دوای ئەوە بڕۆن، ئەوەش دوای ئەو هێرشانەی كراوەتە سەریان، تەواوی تاقیكردنەوەكانیان بۆ كراوە بە سیستمی لە دوورەوە و دەتوانن لە سبەیەوە شارەكە جێبێڵن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *