ئێران چۆن سوودی لە پارەی عێراق بینیوە

بینەر: (476)

پەیمانگەی “كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”ی ئەمەریكی باسی پرۆسەیەكی فرەوانی دزی و تاڵانی سنووربڕ بۆ پارەی عێراق لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و لە دەرەوەی بۆ بەرژەوەندیی ئامانجەكانی ئێران لە وڵاتانی رۆژئاوا و تەنانەت لە ئەمەریكاش دەكات.

پەیمانگەكە لە راپۆرتێكدا ئاماژە دەكات، كاتێك حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق بۆ یەكەمجار بوونی دیاردەی سەربازانی بندیواری لە سوپای عێراق ئاشكرا كرد، كە لیستی مووچەی سوپایان قورس كردووە، چاودێران سەرنجیان كەوتە سەر بوونی گەندەڵی ناوخۆیی، ئەوكاتەشی شرۆڤەكاران گفتوگۆیان لەبارەی دزی و تاڵانی پێوەندیدار بە سوودمەندانی بندیواری تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و فەرمانبەری شێوەیی دەكرد، دەركەوت سیستمی گەندەڵی سنووربڕی زۆر مەترسیدارتر هەیە و پرۆسەی دارایی و هەواڵگری نایاسایی لە دەرەوە بەڕێوە دەبات و پارەی دەوڵەتی عێراق دەبات.

بۆیە ئەوەی وەك تەنگژەیەكی ناوخۆیی پێوەندیدار بە گەندەڵی لە لیستی مووچە دەركەوت، بۆ سیستمێكی دارایی هاوتا گۆڕا كە پارەی دەوڵەت دەبات بۆ پارێزگاریكردن لە چەندان تۆڕی پاڵپشتیكراو لە لایەن ئێرانەوە و فرەوانكردنی ئەو تۆڕانە لە دەرەوەی عێراق لە رێگەی تۆڕی تایبەتمەند لە سوودەندانی سەر بە ئێران.

راپۆرتەكە ئاماژە دەكات كە ئەو سیستمە سەرنج دەخاتە سەر فەرمانبەرانی گریمانكراوی حكوومەت بە بەكارهێنانی ناو ناسنامەی ساختە، حكوومەت مووچەی ئەوان دەخاتە سەر حیساباتی بانكیی عێراقی، ئەوانیش لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە سوود لەو پارە دەبینن، لەوانە لە ئەمەریكا.

پەیمانگەكە داوا لە ئەمەریكا دەكات كە پێویستە درك بەوە بكات كە ئەو پرۆسە ساختەكارییە بەرەو قووڵایی ئەمەریكا روو چووە و پێویستە ئەو میكانیزم و تۆڕانەی لە لایەن هەواڵگریی ئێرانەوە بەكار دەهێنرێت، لێكیان هەڵبوەشێنێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *