ئەنجامە سەرەتاییەكانی دەرمانی سی بی ئێل 514 كە بە دەرزی لە مرۆڤ دەدرێ، ئەوەی بە تەواوی دەرخست كە ئەو دەرمانە چەوری ناو جەستەمان كەم ناكاتەوە، بگرە خانەكانی چەوری ڕادەهێنێت كە خۆیان خۆیان لەناو ببەن و بتوێنەوە، واتە قەبارەی چەوری جەستەمان لە ڕێی دەرزییەكەوە كەم نابێتەوە، بگرە چەورییەكان هەر بوونیان نامێنێت، ئەمەیش دەروازەیەكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی قەڵەوی لە دنیا دەكاتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی ساینس ئەلێرت، تاقیكردنەوەی ئەو جۆرە دەرمانە لە قۆناغی دووەمدایە و لەسەر 280 كەس تاقی كراوەتەوە، سەركەوتوو بووە لە كەمكردنەوەی تەواوەتی چەوری ژێر پێست لای زۆرینەی ڕەهای ئەو كەسانەی تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەنجام داوە.
داتاكان ئەوە دەردەخەن كە 41%ی بەشداران كە ماوەی 12 هەفتە ئەو دەرزییەیان لێ دراوە، بە ڕێژەی 12.01% چەوری زیاد لە پێویستیان نەماوە و كۆتایی هاتووە.
لە كاتی تاقیكردنەوە لەسەر مشكی تاقیگەیش، زانایان دەرزی سی بی ئێل 514 و دەرمانی تیرزیباتیدیان پێداوە، بەمشێوەیە كێشی مشكەكان زۆرتر و خێراتر دادەبەزێت.













Leave a Reply