شارەزایانی خۆراك و تەندروستی ئاماژە دەكەن كە رۆڵی پیاز تەنیا ئەوە نییە بۆ چێژەكەی لە خۆراكی رۆژانە و لە سەڵاتە دەكرێت، بەڵكو توێژینەوەكان دەریان خستووە كە پیاز یارمەتی رێكخستنی شەكری خوێن دەدات، ئەوەش بەهۆی ئەو دژەئۆكسێنەرەی تیایدایە، جیا لە پێكهاتەی تر هەستیاری خانەكان بۆ ئەنسۆلین كەم دەكەنەوە.
توێژینەوەكان دەریان خستووە كە خواردنی 100 گرام پیازی سووری فرێش، لە دوای چوار سەعات ئاستی شەكری خوێن كەم دەكاتەوە، جیا لە كەمكردنەوەی بەرگری خانەكان بۆ ئەنسۆلین، رەنگە ئەو كاریگەرییەی پیاز بەهۆی بوونی مادەی كیریسیتینەوە بێت لە پێكهاتەكەی، كە دژەئۆكسێنەرێكە و یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن و ئەركی ئۆكساندن دەدات، كە دەبنە هۆی لەناوچوونی خانەكان و كەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین.
جینێڤەر بیری پسپۆڕی خۆراك ئاماژە دەكات، جیا لەوە باوەڕمان وایە كە ئەو مادەیە توانای لەش بۆ مژینی گلوكۆز باشتر دەكات، كاریگەری پیاز تەنیا لەسەر شەكرە و هەستیاری بۆ ئەنسۆلین نییە، بەڵكو ریشاڵی پریبایۆتیك وەك ئینۆلین لەخۆ دەگرێت كە بۆ بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵەكان و میتابۆلیسم باشە، لەو رێگەوەش ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات، جیا لەو پێكهاتە كبریتییەی لە پیاز هەیە و ئەویش یارمەتی لەش دەدات بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكر.













Leave a Reply