نوعمان كورتولموش: تێچووی شەڕی پەكەكە بۆ توركیا یەك ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار بووە

بینەر: (1.1K)

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ڕای گەیاند، توركیا دەبێت ستراتیجیی تەناهیی خۆی پێناسە بكاتەوە و ئاماژەی بەوە دا، زلهێزەكانی ڕۆژئاوا ئامانجیان دووبارە داڕشتنەوەی دنیایە لە ڕێگەی شەڕی بە وەكالەت.

لەبارەی شەڕی توركیا لەگەڵ “پەكەكە” نوعمان كورتولموش باسی لەوە كرد، لە ساڵی 2013دا لەگەڵ ژمارەیەك هاوكاری لە زانكۆ، لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام داوە كە تێیدا بۆیان دەركەوتووە، تا ئەوكاتە تێچووی شەڕ، یەك ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەلایەنی كەمەوە ئەو پارەیە بۆ دوو هێندە زیاتر زیادی كردووە.

ئاماژەی بە كوژرانی هەزاران كەس و ئاوارەبوونی خەڵك و وێرانبوونی گوندەكان كرد. گوتیشی: وڵاتەكەیان ناتوانێت لە دۆخێكی ئاوادا بەردەوام بێت، بۆیە دەبێت وڵاتی دوور لە تیرۆر بنیات بنێن، پرۆسەی ئاشتی بە سەركەوتنی دیموكراسیی توركیا ناو برد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *