بینەر:
(1.0K)
نرخی دۆلار بەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەرانبەر دینار تۆمار كرد، 100 دۆلار 155 هەزار دیناری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ یەكشەم شەشی ئەیلوول، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، نرخی دۆلار لە هەفتەی رابردووەوە و ئەم هەفتەیەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەو دۆلارفرۆشە دەشڵێت، بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 800 دینار بوو، بەڵام بۆ نیوەڕۆ گەیشتە 155 هەزار و 150 دینار.
باسی لەوەش كرد، گۆڕانی نرخی دراوەكان پێوەندیی بەدواین ئەو گۆڕانكارییانەوە هەیە كە لەو مانگە لە عێراقدا روو دەدات، بۆیە داهاتوو دیاری نییە چی دەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی بودجە و بڕیاری عێراق، نرخی 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار خەمڵێنراوە، بەڵام بەم نرخە بەدەست هاووڵاتییان ناگات.
















Leave a Reply