میدیای فەرمی عێراق ئاشكرای دەكات، لە كۆبوونەوەیەكی بانكی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان، تاوتوێی بیرۆكەی پارەیەكی كەمتر لە 250 دینار كراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم شەشی ئەیلوول، میدیای فەرمی عێراق باس لەوە دەكات لە كۆبوونەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمان باس لە چەندان بابەت كراوە، یەكێك لە بابەتەكان گۆڕینی دراو و كەمكردنەوەی سفرەكان بووە.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەوەی روون كردووەتەوە، جیاوازی لە نێوان گۆڕینی پارە و كەمكردنەوەی سفرەكان هەیە، گۆڕینی پارە تەنیا لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندییە، كەچی كەمكردنەوەی سفرەكان پێویستی بە رەزامەندیی پەرلەمان و حكوومەت هەیە.
لە كۆبوونەوەكەیشدا باسی ئەوە كراوە یەكەیەكی بچووكی دراو كەمتر لە 250 دیاری دەربكرێت، بەڵام هێشتا وادەكەی دیاری نەكراوە.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق لە 2003، دراوی عێراق گۆڕا و ئەوكات بچووكترین یەكەی دراو 50 دیناری بوو، بەڵام بە هۆی هەڵاوسانی خێرا یەكەكە لە مامەڵە كەوت و دواتر لە 2015 بە هۆی دابەزینی بەهاكەی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە كێشرایەوە.
















Leave a Reply