دەستەی كاغەزە داراییەكان هۆشداریی لە مامەڵەكردن لە فۆڕێكس دەدات

بینەر: (663)

دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق هۆشداریی بە هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران دەدات، مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیای ساختە نەكەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باوە، داواشیان لێ دەكات نابێت پارە بۆ ئەو كۆمپانیا و سەكۆیانە حەواڵە بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی ئەیلوول، فەیسەڵ هەیمەس دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق هۆشداریی بە خەڵك دەدات و داوایان دەكات، لە وەبەرهێنان و فۆڕێكس زۆر وریا بن. سەرۆكی دەستەكە دەڵێ‌، “هەندێك لایەن ناوی بازرگانی و سەكۆی ئەلیكترۆنی و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار دەهێنن، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران فریو بدەن، گوایە دامەزراوەی دارایی متمانەپێكراون، هەروەها بەڵێنی قازانجی زۆر و خێرا دەدەن بە مەبەستی پەلكێشكردنی خەڵك و بردنی پارەكانیان”.

سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان دووپاتی دەكاتەوە، هەر كەسێك بیەوێ‌ وەبەرهێنان بكات، دەبێت لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو لایەنە بكات كە مامەڵەی لەگەڵ دەكات و لە رێكارە یاساییەكانی دڵنیا ببێتەوە، پرسیار لە لایەنی فەرمی بكات كە چاودێری بازاڕ دەكەن، نەك تەنیا بە رێكلام و راسپاردەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فریو بخۆن.

هەروەرها داوا لە خەڵك دەكات بە هیچ شێوەیەك لە رێگەی ئەلیكترۆنی پارە بۆ ئەو بەناو كۆمپانیایانە حەواڵە نەكەن.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق، سەتان پەیج كراونەتەوە كە بانگەشە بۆ فۆڕێكس و مامەڵەی دراو و كانزاكان دەكەن، ئەوان زۆربەیان ساختەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *