لیستی مووچەی مانگی ئادار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا كرا

بینەر: (1.6K)

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا كرا.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 29ی ئاداری 2026 لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، سبەی دووشەم ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *