زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

بینەر: (740)

ئەمڕۆ پێنجشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە مەبەستی حكوومەتەكەی گەیاندنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل، لابردنی تەواوی بەربەستەكانە لەبەردەم پڕۆژەكانی پەرەپێدانی وڵات و بەهێزكردنی پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی وزەی دنیا.

ئەمڕۆ زەیدی لە بەغدا پێشوازی لە هاوپەیمانیەتی كۆمپانیا بەشدارەكان لە پڕۆژەی هێڵی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراقی بۆ بەندەرەكانی سەر هەردوو دەریای سپی ناوەڕاست و سوور كرد، دووپاتی كردەوە، حكوومەت سیاسەتی دەرگەی كراوەی لە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بۆ نەهێشتنی بیرۆكراتی واڵا كردووە، ئەوەش لە سایەی ئەو ئامانجانەی كاریان لەسەر دەكات بۆ زاڵبوون بەسەر سەختی و ئاڵنگارییەكان.

زەیدی دووپاتی كردەوە كە باشكردنی دۆخی ئابووری و پەرەپێدانی ئەو كەرتە رەنگدانەوەیەكی ئەرێنی و راستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت، هاوكات هاوبەشیكردن لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و رەگەز جیاوازەكان كاریگەری گرنگی ئەرێنی هەیە، ئەمەریكا و كۆمپانیاكانی پاڵپشتی لە بەهێزكردنی هاوبەشیی ئابووری لەگەڵ عێراق دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *