بەهۆی دۆڕانی كۆمارییەكانەوە نرخی تمەن بەرز بووەوە

بینەر: (858)

هەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی ئەمەریكا و دۆڕانی كۆمارییەكان، نرخی تمەنی بەرانبەر دۆلار بەرز كردەوە و چاوەڕێ دەكرێت تمەن دۆخی باشتر بێت.

لە پێش هەڵبژاردنەكان و بەهۆی فشاری ئابووری و سزاكانی سەر ئێران، نرخی تمەن تا دەهات ڕووی لە دابەزین بوو، بەجۆرێك لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە كۆی گشتی بە رێژەی 49.05% نرخی تمەن شكا.

لەگەڵ دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ناوخۆی ئەمەریكا و سەركەوتنی دیموكراتەكان و چاوەڕوانییەكان كە دۆخی شەڕ كۆتایی دێت، فشارەكان بەهۆی دیموكراتەكانەوە لەسەر ئێران كەمتر دەبنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەم لە بازاڕی تاراندا، نرخی دۆلار بەرانبەر تمەن بە رێژەی 2.26% دابەزی و یەك دۆلار بە 267,700 تمەن مامەڵەی پێوە كرا.

بەگشتی بەهای دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیكەی 1.54% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *