لە سلێمانی شەش هەزار كارتی هەژماری من تەواو بوون سبەی مووچە لە ئەی تی ئێمەكان وەردەگرن

بینەر: (780)

بۆ مووچەی مانگی 10 كە سبەی یەكشەم دابەش دەكرێت، زیاتر لە شەش هەزار كارتی بانكیی مووچەخۆرانی سەربازی لە سلێمانی گەڕاونەتەوە، دەتوانن لە رێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە مووچە وەربگرن.

سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من رای گەیاند، بەشێكی زۆری كارتی بانكیی خانەنشینانی سلێمانی و هێزە تەناهییەكانی ئەو سنوورە گەڕاوەتەوە، بۆ مانگی 10 مووچە لە ئامێرەكانی (ئەی تی ئێم)ی هەژماری من وەردەگرن.

بەپێی ئامارەكانی هەژماری من، بۆ ئەم مانگە ملیۆنێك و 30 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ATM ـەكانەوە مووچەكانیان وەردەگرن و ژمارەكە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاد بووە.

بەپێی زانیارییەكانی تیمی هەژماری من، ئەو خانەنشینانەی لە سنووری سلێمانی فۆرمی هەژماری منیان پڕ كردووەتەوە و هێشتا كارتی بانكییان وەرنەگرتووەتەوە، ئەم مانگەش لە ڕێگەی بانكی باخان و لقی تێرمیناڵی بانكی مەڵكەندی مووچەكانیان بە كاش وەردەگرن.

لەبارەی هێزە تەناهییەكانیشەوە رای گەیاندووە، دەتوانن لە بانكی مەڵكەندی لقی ڕەند گەلەری مووچە وەربگرن، هەر لەو بانكەش كارتەكانیان وەربگرنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *