جەنگ دژی ئێران 52 هەزار گەشتی ئاسمانیی هەڵوەشاندووەتەوە

بینەر: (1.5K)

كۆمپانیایەك بەدواداچوونی بۆ ئەو گەشتانە كردووە كە لە دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاونەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە لەو ماوەیە 52 هەزار گەشت هەڵوەشاونەتەوە و شەش ملیۆن گەشتیار بەوهۆیەوە زیانیان بەركەوتووە.

كۆمپانیای سیریۆم كە داتاكانی گواستنەوەی ئاسمانی كۆ دەكاتەوە، ئاشكرای كرد كە لە 28ی شوبات/فێبرایەرەوە تا دوێنێ هەینی 13ی ئادار/مارس، 52 هەزار گەشتی ئاسمانی لە كۆی 98 هەزار گەشت هەڵوەشاونەتەوە و بۆ كاتێكی نادیار دواخراون.

بەهۆی ئەوەی هەر فڕۆكەیەك 242 كەس هەڵدەگرێ، ئەگەر بەشێوەیەكی گشتی لە هەر گەشتێك 50%ی كورسییەكانی پڕ لە سەرنشین بێت، ئەوا زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار بەهۆی هەڵوەشانەوەی گەشتی فڕۆكەكان زیانیان بەركەوتووە و نەیانتوانیوە پلانی گەشتكردنەكانیان جێبەجێ بكەن.

بەڕێگەیەكی ئاسان وشەی نهێنیی وای فای بدۆزەرەوە جەنگ كێبەركێی فۆرمولا وەنی لە بەحرێن و سعوودیە هەڵوەشانده‌وە

زۆرترین خوێنراو‌

“مەسروور بارزانی نەخشەڕێگەیەکی بۆ پرسی گومرگ ئاراستەی سوودانی کردووە” وەزارەتی نەوتی عێراق: بۆ هەناردەی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان مەرجی هەیە ئابووریناسێك: بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ مووچە پێویستە حكوومەت پێك بهێنرێت

لیستی مووچەی سبەی پێش خرا “پێش جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش دەكرێت” “مەسروور بارزانی نەخشەڕێگەیەکی بۆ پرسی گومرگ ئاراستەی سوودانی کردووە”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *