جیا لە سوودە زۆرەكانی توێكڵی هەنار.. ئەگەر بكرێتە چای سوودی زیاتری دەبێت

بینەر: (26)

هەنار بەشێوەیەكی گشتی لەڕووی تەندروستییەوە زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت، جیا لە ئاوەكەی، هاوكات ناوكەكەیشی سوودەكانی زیاتر دەكات بەتایبەتی بۆ پارێزگاری لە دڵ و ریخۆڵەكان و دەمارە خوێنییەكان. بەڵام پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بە سوودی زیاتری هەنار دەكەن كە توێكڵەكەیەتی، بەتایبەتی كاتێك دەكرێتە چای و دەخورێتەوە، سوودی زۆر بە جەستە بەگشتی دەگەیەنێت.

پسپۆرانی بواری خۆراك لەبارەی هەنار و ناوك و توێكڵەكەی، زانیارییە تەندروستییەكانی لە رێگەی پێگەی “ئەهرام”ەوە دەخەنەڕوو و دەڵێن، هەنار بەگشتی بۆ جەستە زۆرباشە، لەگەڵیدا ناوكەكەی سوودی تەنروستیی زیاتر دەگەیەنێت بۆ پارێزگاری لە دڵ و ریخۆڵەكان و دەمارە خوێنییەكان. هەروەها ئاستی پاڵەپەستۆی خوێن رێكدەخات و كۆلیسترۆڵی خراپ لەناو دەبات، دەمارەكان لە تەسكبوونەوە دەپارێزێ و هاوكات رێگە لە گەشەكردنی شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان دەگرێت. وێڕای ئەو هەموو سوودانە، هاوكات توێكڵی هەنار زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت بەتایبەتی كاتێك دەكرێتە چای و دەخورێتەوە.

پسپۆرانی خۆراك لەبارەی توێكڵی هەنارەوە زیاتر دەڵێن، توێكڵی وشككراوی هەنار، كێشەی هەرس چارەسەر دەكات، هاوكات هەوكردن بەهەموو جۆرەكانی كەمتر دەكاتەوە و لەگەڵیدا بۆ برینی گەدە و قۆڵۆن زۆرباشە. هەروەها ئەو توێكڵە كۆلیسترۆڵی خراپ و چەوریی ناو خوێن ناهێڵێت، جیا لە رێكخستنی پاڵەپەستۆی خوێن و وەستانی خوێنبەربوونی ناوكی و فڕێدانی كرمی زیانبەخش لە جەستە. لە سەروویانەوە رێگە نادات دەمارەكان تەسك ببنەوە كە زۆرجار ئەو تەسكبوونەوەیە دەبێتە هۆی جەڵتە.

پسپۆران دووپات دەكەنەوە كە چای توێكڵی هەنار زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت، بۆ نموونە سوودی بۆ زیپكەی گەنجی “حب الشباب” هەیە، هەروەها چرچی و لۆچیی پێست ناهێڵێت كە بەهۆی ئەوەی كۆلاجین بەرهەم دێنێت، بۆیە لە ئەنجامدا رۆڵی زۆر بۆ سافیی پێست بەتایبەتی دەموچاو دەبینێت و جوانتری دەكاتەوە.

باس لەوەش دەكەن كە چای توێكڵی هەنار، سوودی بۆ چارەسەری قوڕگ هەیە كاتێك تووشی هەوكردن و ئازار دەبێت، بە غەڕغەڕەی ئەو چایە چارەسەرە دەبێت، هاوكات ئەو چایە بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت و بەكتریای زیانبەخش لەناو دەبات. جیالەوەی سوودی بۆ هەوكردن بەگشتی و ئازار و ماسولكەكان دەبێت. هەروەها جەستە لە ژەهراویبوون پاك دەكاتەوە.

لەبارەی چۆنێتیی دروستكردنی چای توێكڵی هەنار، پسپۆرانی بواری خۆراك روونی دەكەنەوە، كەوچكێكی بچووكی توێكڵی هەناری وشككراوە و بەباشی بێتە شوشتن، بخەنە ناو كووپێك ئاوی كوڵاو كە بۆ ماوەی 10 خولەك بكوڵێنرێت، پاشان كەوچكێكی بچووك هەنگوینی بەسەردا بكرێت. چای توێكڵی هەناری لێ دروست دەبێت و ئامادەی خواردنەوە دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *